سه‌ره‌كی شارەزا به‌ ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كان بۆ تێكرای ئوممه‌ت (Kurdî)

راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كان بۆ تێكرای ئوممه‌ت (Kurdî)

Read Book
پیشاندان ناوەڕۆک بە زمانی عەرەبی

راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كان بۆ تێكرای ئوممه‌ت (Kurdî)

زمان: Kurdî
ئاماده‌كـردن: Alrawda
وه‌سف كردن:
راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كان بۆ تێكرای ئوممه‌ت : كتێبێكه‌ به‌ زمانی كوردی (سۆرانی) دكتۆر هه‌یسه‌م سه‌رحان نوسیویه‌تی ، ئه‌ویش راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كانه‌ بۆ تێكرای ئوممه‌ت له‌ نوسینی پێشه‌وا ئیبن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- تیایدا كۆمه‌ڵێك زانستی شه‌رعی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌حكامه‌ فیقهی و عه‌قیده‌ و ره‌وشت له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ پێویسته‌ تێكرای ئوممه‌ت بیزانن . نوسه‌ر له‌ به‌رگێكی تازه‌و جوانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خشته‌ و دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، مه‌به‌ست و مانا‌ گشتییه‌كانی تێدا باسكردووه‌ ، وه‌ له‌ پاش هه‌موو به‌شێك كۆمه‌ڵێك‌ پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ بێ كورتكردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و به‌ بێ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی بێزاركه‌ر.